هەبونی نوسخەی پاڵپشت لە فایلەکان دەتوانێ یێکێ لە گرینگترین کارەکان بێ بۆ ئەوەی بتوانین بەخاترجەمی کار لە سەر زانیاریەکان بکەین. راگوێزتنی کۆی حسێبات کە لە ماوەیێکی زۆر دا کۆکراونەوە تا رادەیێکی زۆر هەستیارن، بەڵام هەبونی نوسخەی پشتیوان دەتوانێ لە هەستیار بوون و ترس و لەرزی لە ناوچوونی زانیارییەکان کەم بکاتەوە. Ocster Backup نەرمەواڵەیێکی هەڵگرتنەوەی نووسخەی پاڵپشت(Backup)ـە کە بە هەبوونی بژاردەی جۆراوجۆر و لە هەمان کاتدا بەهێز حسێبی لە سەر بکرێت. کردەی خۆکارانە یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆگرامەیە کە پێناسەی بۆ کراوە. ئەم کردە خۆکارانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەر بە هاسانی و بە دانی فەرمانێکی تایبەتی، چاوەروانی ئاکامی بەکۆتاهێنانی نەرمەواڵەکە بێت.
ئەم ئامرازە بەهێزە هەر وەک تەواوی ئامرازەکانیتر توانایی زۆری هەن، بەڵام هێندێک تایبەتمەندی تری هەن کە بەکارهێنەر دەبێ لێی ئاگادار بن و کەڵکی لێوەربگرن. هەبوونی توانایی هەڵگرتنەوەی پاڵپشتی هاوکات لە چەندین کامپیوتێر و دیتنیان و بەرێوەبردنیان لە ناو یێک سیستەم دا خاڵێکی زۆر گرینگە کە دەبێ سەرنجی لێ بدرێ. ئەم تواناییە کاتێک بایەخی دەردەکەوێ کە بۆ وێنە بەرێوەبەری کۆمپانیایێک بیهەوێ لە سەر چەندین سیستەمی کامپیوتێری لە ناو کۆگایێکی گەورە پاڵپشت هەڵگرێتەوە، بە هاسانی و تەنیا بە فەرمانێک دەتوانێ تەواوی ئەم کارانە بە شێوەی هاوکات بە ئەنجام بگەیێنێ.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Secura Backup professional 3.09
Secura Backup ئامرازێکی کەم قەبارە و سوکەڵەیە بە مەبەستی درووست کردنی پاڵپشتی فایلەکان. ئەم ئامرازە بە رواڵەت ساکارە، زۆر بەهێزە کە جگە لە ساکاربونی، تایبەتمەندی زۆری هەن کە لە بواری جۆراوجۆری هەڵگرتنەوەی پاڵپشت دا لە ئیختیار بەکارهێنەر دادەنێت. هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە درایوەکانی پەپکە رەقە، فۆلدێر و ئادریسەکانی ناو تۆر، سێروێرەکانی ئێف تی پی و هەر چەشنە لەوحی پەستێنراو و ئیمایلەکان، تواناییەکانی ئەم ئامرازەن کە بۆ بەکارهێنەر لە دۆخێکی پارێزراو دا لە کاتی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت پێک دەهێنێ. بێجگە لە کارایی و تواناییەکانی نەرمەواڵە، ئەوەی کە زۆر جێگەی بایەخە، هەبوونی ئەمنییەتە کە لە لای هەر بەکارهێنەرێک جێگەی تایبەتی خۆی هەیە، کە لە ناو ئەم ئامرازە دا جێی تایبەتی خۆی پێدراوە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Final Uninstaller 2.6.10
بێ گومان بۆ هەر بەکارهێنەرێک دامەزراندنی ئامرازی جۆراوجۆر کارێکی ئاساییە. بەڵام زۆر کات هەن کە ئەم داگرتنانە گرفت درووست دەکەن، کە زۆر جار ئەم کێشەیە ئەوەندە زۆر دەبێ کە رێگە چارە تەنیا سڕینەوەی ئامرازەکەیە لە سەر سیستەمی کردەیی دا. ئەم سڕینەوەیە لە فەرهەنگی نێت دا بە واتای Uninstall کردن دێت، کە بەکارهێنەر یارمەتی دەدات هەتا نەرمەواڵەکان و بە گشتی ئەو ئامرازانەی کە لە گەڵ ویندۆز دا دادەمەزرێن بە پووختی بیانسڕیتەوە. زۆربەی کات بە رواڵەت ئەم فایل و ئامرازانە دەسڕدرێنەوە، بەڵام بە گشتی وا نییە و لە دوای خۆیان فایل گەلێک بە جێ دەهێڵن کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوە و گرفت لە سیستەمی ئامرازەکانی پێژمێر دا.
باشترین رێگە کەڵک وەرگرتنە لە ئامرازەکانی بواری سڕینەوە، بۆ خاوێن کردنەوەی یێکجارەکی ئەو فایلانەی کە بە شێوەی جیا لە سەر سیستەمی کردەیی دا دادەمەزرێن. یێکێ لە باشترین ئامرازەکان Final uninstallerـە کە ئەرکی خاوینکردنەوەی پووختی سیستەمە لە ئامرازەکانی بێ کەڵک و کێشە خووڵقێن. بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە تەواوی فایلەکانی تۆمارگە(Registry*) کە لە کاتی دامەزراندن دا لە سەر سیستەم جێ دەگرن بە گشتی خاوێن دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کارایی سیستەم. هەر وەها ئەم ئامرازە رواڵەتێکی ساکار و لە هەمان کاتدا سەرنج راکێشی هەیە کە ئەمەشیان دەبێتە هۆی هاسان بونی پتر لە کارپێکردن دا.
تێبینی:بۆ ئەوەی سێریالەکە جێ بگرێ، پێویستە دوای داگرتن بە بێ پەیوەندی بە نێت سێریالەکەی پێ بدەن و دوایێش سیستەم رێستارت بکەن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: NT / 2000 / XP / 2003 / Vista / Server 2008 / 7
PC Tools™ File Recover 9.0
هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان بایەخی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەکارهينەر، کە ئەگەر هاتوو بە هەڵە فایلێک یان حەتتا ئەگەر درایوێک رەش کرایەوە، بە هێنانەوەی بیگەرێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی. PC Tools File Recover یێکێ لە پۆشتەترین ئامرازی هێنانەوەیە کە لەم بوارە دا هاتۆتە بەرهەم. ئەم بەرنامەیە بە هەبوونی توانایێکی زۆر دەتوانێ بۆ هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان باشترین بژاردە بێ بۆ بەکارهێنەر. فەرق ناکات کە ئەو فایلە سردراوە چۆن و بە چ شێوەیێک رەش کراوەتەوە. رەش کردنەوەی ئاسایی زانیارییەکان یان بە هۆی بەرنامەکانی تێکدەرانە و بە هەر شێوەیێک لە ناو چووبن، ئەم ئامرازە دەتوانێ بیهێنێتەوە.
خێرایی زۆر لە گەران بە شوێن زانیاریەکان و هەروەها گەرانی وردی بایت بە بایتی زانیارییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە لە پێشدا سڕاونەتەوە، دو تایبەتمەندی سەرەکی ئەم ئامرازەن. زۆربەی بەکارهێنەرانیش زۆر بایەخ بەم دوو خاڵە سەرەکییە دەدەن. گوونجاوی تەواو لە گەڵ هەر چەشنە بیرگەیێک لە ناو هەر پەپکە رەقەیێک دا بگرە هەتا گشت چەشنەکانی فلاش مێمۆریەکان و ئەو بیرگەیانەی کە بۆ موبایلەکان لە بەر چاو دەگیرێن، گونجان لە گەڵ هەموو چەشنەکانی سیستەمی فایلەکان و هەروەها توانایی هێنانەوەی هاوکاتی چەندین فایلی لە یێک جیا، لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم ئامرازەن کە تێیدا گوونجێندراون.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
System Explorer 6.0.1
System Explorer ئامرازێکە بۆنیشاندانی زانیارییەکانی سیستەمی کامپیوتێر. وردترین زانیاری بە هۆی ئەم ئامرازەوە دەبینرێت، لە پێناسەی ئەو شتانەی کە لە حالی کارکردن دان، بگرە هەتا زانیاریەکانی Addone کە لە سەر IE چالاک و کاران، هەمووی پێشان دەدرێت تا کوو بەکارهێنەر بتوانێ زانیاری ورد لە سەر سیستەمی خۆی وەدەست بخات بۆ ئەوەی بەرنامەی بۆ دابرێژێ و کەڵکی پێویستی لێ وەربگرێت.
ئەم ئامرازە کە هاوشێوەی پێشکەوتووتری Task Managerی ویندۆزە،Performance یان هەمان کارایی سیستەم پێشان دەدات. نیشاندانی زانیاری درایوێرەکان، Connection ـەکان، ئەو شتانەی کە لە دەسپێک(Startup) دێنە سەرێ،دۆزەرەکانی ویندۆز، نەرمەواڵەکانی ویندۆز و دەیان توانایی تر لە ناو پرۆگرامی System Explorer گونجێنراون هەتا بەکارهێنەر بتوانێ بە هەبوونی زانیاری ورد بە ویستی خۆی کاری پێ بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7